مه‌سرور بارزانی: 42 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌رزان دروست ده‌كه‌ین

‌مەسرور بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک هەرزان بکەن، لەبەر ئەوەش وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەن، دەشڵێت، "بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار 42 پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەرزان دروستدەکەین".


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەمانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک هەرزان بکەین، لەبەر ئەوەشە وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەین"، دەشڵێت، بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار 42 پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.

باسی لەوەشکردووە، "ئەمە وادەکات شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان گونجاوبێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین".

رۆژی 15ی ئەم مانگەش، مەسرور بارزانی هەر لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکات بۆ داهاتوو بەڕووی وزەی پاکتر و هەرزانتر، ئەوەش دەکرێت ببێتە سێکتەرێکی گەورە لە گەشەسەندنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.


AM:09:38:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت