رێزان شێخ دلێر: بەئامانجگرتنی ژنان بەردەوامی هەیە لە حکومەتەکەی کازمی

‌رێزان شێخ دلێر

وێستگه‌ نیوزـ

رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند بڕیارەکەی بانکی ڕەشید دەربارەی پێدانی مینحە بۆ فەرمانبەران بەمەبەستی هێنانی ژنی دووهەم پەرتەوازەی ئیدارییه‌ و ده‌بێت حكومه‌تی كازمی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ وه‌ربگرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێزان شێخ دلێر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بەئامانجگرتنی ژنان بەردەوامی هەیە لە حکومەتەکەی کازمی لە ڕێگەی پەرتەوازەی بڕیاری کارگێڕی و بڕیارەکەی بانکی ڕەشید دەربارەی پێدانی مینحە بۆ فەرمانبەران بەمەبەستی هێنانی ژنی دووهەم پەرتەوازەی ئیدارەیە و وادەکات ژنی عیراقی بە ئامانج بگیرێت بەهۆی فەوزای بڕیاری نەخوێندراو، ئەمەش پێشێلکاریەکی ڕوونی واقعی ژنانە کەلەلایەن کۆمەڵگاوە فشارێکی زۆریان لەسەرە و حکومەتیش یاریدەدری تەواو کردنی ئەم دیمەنەیە، لە کاتێکدا لە لێدوان و دەستەواژەکانیان ژن بەگەورە دادەنێن و لەواقعیشدا بچووک و پەراوێزخراو.

ڕێزان شێخ دلێر حکومەتەکەی کازمی بەرپرسیار کرد بەرامبەر ئەم جۆرە بڕیارە دەرهەق بە ژنانی عيراق وداواشیکرد کازمی بە شەخسی دەستوەردان بکات بۆ ڕگرتنی ئەم بڕیارە بانکی ڕەشید بەو پێیەی بانکەکە بانکێکی فەرمی حکومیە، هۆشداریشدا ئەگەر هەڵوێست وەرنەگرێت حکومەت ئەوا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدەدەرێت.

داواشی لە ئیدارەی بانکە حکومی وتایبەتەکان کرد کار بکەن بەسیاسەتی بەکارخستن و پاڵپشتی کردنی ژنان بۆ ئەوەی بکرێن بەتاکێکی سەرکەوتووی بەرهەمدار بەپێدانی قەرز و پاڵپشتی دارایی وەک ئەوەی شایەنی ژنی عێراقیە و نەوەک بکرێت بەکاڵایەکی سادە و بێ سوود کە ئەمەیان شایەنی ژنی عیراقی نیە کەناسراو و پێشەنگە بە ئارامی و پاڵەوانێتی و بەرگەگرتنی خەیاڵەکانی ژیان.

ئەو ئەندامەی په‌رله‌مانی عیراق داواش لەمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران دەکات بەجدی کاربکات لەسەر پشتیوانی کردنی ژنان چونکە ئایکۆنی ژیان و هێمای بەخشینن.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بانکی رەشید-ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: له‌ به‌ر زۆری داواكاری بۆ هێنانی ژنی دووه‌م، بڕیاریانداوه‌ 10 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینە بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خه‌رج بكه‌ن كه‌ بیانه‌وێت هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی مینحه‌ی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران بەمەرجێک پێشووتر سودەمەند نەبووبێت لە وه‌رگرتنی سلفه‌.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە ئەوەشی ئاشکراکردووه‌ مەرجی مینحەکە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەران بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی و خزمەتی لە دووساڵ کەمتر نەبێت.


PM:11:30:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو