داعش بازگه‌یه‌كی وه‌همیی له سنوری خانه‌قین دانا و چه‌ند كه‌سێكی كوشت
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای خانه‌قین بازگه‌یه‌كی وه‌همییان دانا و شه‌ش كه‌سیان رفاند و سیان له رفێندراوه‌كانیان كوشت و ته‌قه‌شیان له دوو كه‌س كردوه و برینداریان كردون.
به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكره‌وه كه" ئه‌مشه‌و ژمارەیەک چەکداری داعش بە جلی سەربازیەوە بازگەیەکی وەهمیان لە نزیک پردی حەلوان له‌نێوان قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولاداناوە و شه‌ش کەسیان ڕفاندوە کە سێ ژن و سێ پیاو بوون، دواتر سێ ژنەکەیان ئازاد کردوە و سێ پیاوەکەیان کوشتوە."
بەوتەی سەرچاوەکە، چەکدارەکانی داعش هەر لەو ناوچەیە تەقەیان لە دوو کەسی تریش کردووە و برینداریان کردون.
سەرچاوەکە، وتیشی" زانیاریمان پـێگەیشتووە، گوایە چەند کەسێکی تریشیان کوشتبێت، بەڵام هێشتا لەمە دڵنیا نەبوینەتەوە".
PM:10:03:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت