سروه عه‌بدولواحید: باشتره حكومه‌ت هه‌لی كار دابین بكات نه‌ك خێزانه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
وێستگه نیوزـ
سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری پێشوی عیراق له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 10 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن بانكی ره‌شیدی عیراقه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنن، پرسیاری كرد و وتی "ستراتیژی ئه‌م پێشینه‌یه چییه؟ و ئه‌و بڕیاره‌ی به له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی خێزانه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری كوردی پێشووی عیراق پرسیاری كرد و نوسیویه‌تی "ئامانج له پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی دووه‌م چییه؟ ئایا حكومه‌ت نازانێت ده‌یان گه‌نج هه‌ن پێویستیان به 10 ملیۆن دیناره بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی بچوكی پێ بكه‌ن؟"
ده‌شڵێت "بۆچی ده‌وڵه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای ژنی دووه‌م و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، بیرناكاته‌وه له‌وه‌ی پشتیوانی له كچان و كوڕانی گه‌نج بكات و هه‌لی كاریان بۆ دابین بكات؟"
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بانکی رەشید-ی سه‌ر به حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: له به‌ر زۆری داواكاری بۆ هێنانی ژنی دووه‌م، بڕیاریانداوه 10 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینە بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خه‌رج بكه‌ن كه بیانه‌وێت هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی مینحه‌ی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران بەمەرجێک پێشووتر سودەمەند نەبووبێت لە وه‌رگرتنی سلفه.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە ئەوەشی ئاشکراکردووه مەرجی مینحەکە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەران بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی و خزمەتی لە دووساڵ کەمتر نەبێت.
PM:09:54:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت