فه‌تلاوی له‌سه‌ر 10 ملیۆن دیناره‌كه‌ی تایبه‌ت به ژنی دووه‌م : ژن كاڵا نییه
حه‌نان فه‌تلاوی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده ره‌خنه‌ی له بڕیارێك گرت كه تایبه‌ته به پێدانی 10 ملیۆن دینار به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنن و وتی "ژن كاڵا نییه كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت".
حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده رایگه‌یاند كه "شوره‌ییه بانكێكی حكومی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌ربكات و به فه‌رمانبه‌ران رابگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنێت، 10 ملیۆن دیناری وه‌ك پێشینه پێ ده‌دات".
وتیشی "ژن كاڵا نییه تا كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه بانكی ره‌شیدی عیراق رایگه‌یاندبوو پێشینه‌كه بۆ فه‌رمانبه‌رێكی خێزانداره كه بیه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆریش گیرا، بانكه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا رایگه‌یاند كه پاره‌كه بۆ گه‌نجانی فه‌رمانبه‌ریشه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بانکی رەشید-ی سه‌ر به حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: له به‌ر زۆری داواكاری بۆ هێنانی ژنی دووه‌م، بڕیاریانداوه 10 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینە بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خه‌رج بكه‌ن كه بیانه‌وێت هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی مینحه‌ی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران بەمەرجێک پێشووتر سودەمەند نەبووبێت لە وه‌رگرتنی سلفه.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە ئەوەشی ئاشکراکردووه مەرجی مینحەکە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەران بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی و خزمەتی لە دووساڵ کەمتر نەبێت.
PM:07:32:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت