یوسف محه‌مه‌د: به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ له‌سه‌ر دزه‌پێكردنی ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستدایه
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌ری و بانكیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێكیشیان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ن.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌ری و بانكیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێكیشیان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌پێویستیشی ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنی توند دژی گه‌نده‌ڵكاران بگرنه‌به‌ر و رێگه له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری پاره بگیردرێت له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه، بارودۆخی دارایی پێویستی به بڕیاری قورسه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئابوریی وڵات، ئه‌و چاكسازیانه هیچ به‌هایه‌كیان نابێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی نه‌بێت.
یوسف محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له قۆناغی داهاتوودا گرنگیه‌كی گه‌وره به مه‌له‌فی دزه‌پێكردنی پاره‌ی عیراق بۆ ده‌ره‌وه له 2003وه بدرێت و چینه سیاسیه‌كه به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابوری هه‌ڵگرن و هاوكاربن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.
PM:02:19:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت