گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره‌ی 26ی ئه‌م مانگه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی- ئیسته‌نول ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تادا گه‌شته‌كان هه‌فته‌ی دوو جار ئه‌نجامده‌درێت.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بڕیارە رۆژی 26ی ئه‌م مانگه گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی- ئیسته‌نوڵ دەستپێبکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راشگه‌یاند، له سه‌ره‌تادا گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی - ئیسته‌نوڵ، هه‌فته‌ی دوو جار ئه‌نجامده‌درێت بە پێی ئەو پلانەی کە لەئێستادا دانراوه.
له17ی ئازاری 2020، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عیراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسندکرد.
PM:12:52:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت