بە وێنە.. کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا کە بەهەڕەمەکی تەقەیکردبوو

‌تۆمەتبارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە یەکێک لە سیتیەکانی شاری سلێمانی بەهەرەمەکی تەقەی کردبوو، زیانی ماددی بە دوو ماڵ گەیاندووە.


لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە: "دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبوونی رووداوێکی تەقەکردن لە گاردن سیتی دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو".

روونكراوەتەوە، تۆمەتبارەکە ناوی (د. و. ف) و لەدایکبووی 1987، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا کە تەقەی پێ کردبوو، زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو، جێی باسە تۆمەتبار ماددەی کحولی بەکار هێناوەو بەسەرخۆشی تەقەی کردوە. ئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:12:00:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت