ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

‌کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك بکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10ی به‌یانی، بە سەرۆكایه‌تی مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 42ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.

فه‌رمانگه‌كه‌ زانیاری له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ داوه‌ و ده‌ڵێ: بابەتەكانی كۆبوونەوە بریتی دەبن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عیراقه‌وه‌ بۆ ساڵی 2020.

ئه‌وه‌ش روون كراوەتەوە، تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێك لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران دەبێت.


AM:10:42:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت