نوێترین ڤیدیۆی د. عه‌بدوللـه‌تیف دوای تووشبوونی به كۆرۆنا بڵاوبووه‌وه
د. عەبدوللـەتیف سەلەفی
وێستگه نیوز ـ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دیمەنی ڤیدیۆیی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد رێبەری بەشێك لە سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە ماوەیەكە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە.
لە دیمەنە ڤیدیۆییەكەدا د. عەبدوللـەتیف سەلەفی، لەسەر قەرەوێڵەیەك دەردەكەوێت و رەعد محه‌مه‌د كوردی قورئانخوێنی بەناوبانگیش لە تەنیشتییەوە دانیشتووە و نزای چاكبوونەوەی بۆ دەكات.
عەبدوللەتیف سەلەفی كە بە رێبەری بەشێك لە سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، له په‌یجی فه‌رمی د. عه‌بدوللـه‌تیف بڵاوكرایه‌وه كه ته‌ندروستی ناوبراو بەرەو باش بوون دەڕوات و پابەندە به رێنماییه تەندروستییەكانەوه.
AM:09:15:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 7888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت