به‌ڤیدیۆ.."شازاده خه‌وتوه‌كه" دوای 15 ساڵ له بێهۆشی كه‌وته‌وه جوڵە
شازاده خه‌وتوه‌كه
وێستگه نیوزـ
دوای 15 ساڵ له كه‌وتنه حاڵه‌تی بێهۆشییه‌وه، "شازاده خه‌وتوه‌كه" سعودیه كه‌وته‌وه جموجوڵ.
شازاده ریما بنت ته‌لال، خوشكی شازاده وه‌لید بن ته‌لال، ملیاردێری سعودی گرته‌ی ڤیدیۆیی شازاده وه‌لید بن خالد بن ته‌لال-ی بڵاوكرده‌وه كه ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌جوڵێنێت.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن كه جوڵاندنی ده‌ستی ئه‌و شازاده‌یه جۆرێكه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و پێشووتریش ڤیدیۆی تۆمار كراوه كه سه‌ری ده‌جوڵێنێت.
شازاده خه‌وتوه‌كه له ساڵی 2005 و له‌كاته‌ی كه له كۆلێژی سه‌ربازی ده‌یخوێند، توشی روداوی هاتوچۆ بوو، له‌وكاته‌شه‌وه له نه‌خۆشخانه بێهۆشه‌وه و هه‌رله‌و هۆیه‌شه‌وه نازاناوی "شازاده خه‌وتوه‌كه"ی لێنراوه.
PM:11:00:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت