به‌ڤیدیۆ..یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی دوای توشبونی به كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی، سه‌ركرده‌ی سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م ڤیدیۆی ناوبراو بڵاوكرایه‌وه كه له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه كه‌وتووه.
رۆژی یه‌كشممه‌ی رابردوو 18ی تشرینی دوه‌می 2020، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریخست كه عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی، سه‌ركرده‌ی سه‌له‌فییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، د.عه‌بدوله‌تیف ئه‌حمه‌د، ناسراو به عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی رایگه‌یاندوه كه دوای پشكنین ئه‌مڕۆ بۆی ده‌ركه‌وتوه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
هه‌ر له لاپه‌ڕه‌كه‌دا نوسراوه كه ئێستا باری ته‌ندروستیی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی باشه و دا‌واشیان له هه‌واداران و لایه‌نگرانی نه‌كه‌ن چونكه "له ئێستادا سه‌ردانكردنی گونجاو نییه".
د.عەبدولـەتیف ئەحمەد لە ساڵی 1969 لەدایكبووە و بە "رێبەری سەلەفییەكان لە کوردستان" دەناسرێت، لە شاری بەغدا زانكۆی تەواوكردووە و لە زانكۆی شاری تكریتیش ماستەر و دكتۆرای بەدەستهێناوە.
سه‌ركرده‌ی سه‌له‌فییه‌كانی هه‌رێم دکتۆرایەکی دیکەشی لە سعودیە بەدەستهێناوە و ئێستاش لە مزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی پێشنوێژ و وتارخوێنە و بە یەکێکیش لەو مامۆستا ئایینییانە ناسراوە شوێنكەوتویه‌كی زۆری هەیە و خەڵكێكی زۆر ئامۆژگاریی لێوەردەگرن.
PM:09:13:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت