بەرپرسی ھەواڵگریی پەکەکە لە چیای مەتین کوژرا
ئەحمەد بالی
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوشتنی کوژرانی بەرپرسی ههواڵگریی پارتی کارێکارانی کوردستان پەکەکە لە چیای مەتین راگەیاند.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەحمەد بالی، ناسراو بە دارا کاتۆ، بەرپرسی ههواڵگریی پەکەکە لە چیای مەتین، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨ چوو بو سووریا دواتر گەرایەوە و ئەرکی ههواڵگری لە چیای مەتین پێ سپێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەکردووە ئەحمەد بالی، لە کوبوونەوەیەکدا لەگەڵ چوار گەریلا کراونەتە ئامانج و پێکەوە کوژراون.
PM:07:25:20/10/2020
ئهم بابهته 4976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت