گۆڕێکی بەکۆمەڵ له سنوری پارێزگای كه‌ركوك دۆزرایەوە
وێستگه نیوز-
گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی شەڕی داعش لەپارێزگای کەرکوک دۆزرایەوە کە تەرمی دەیان کەسی تێدایە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، میدیاکانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویانکردەوهتهوه، هێزێکی ئەمنی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لەگوندی داود علوکە سەربە ناحیەی ریاز لەقەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوک دۆزیوەتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌میدیا عیراقیه‌كانی راگه‌یاندووه، مێژوی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه بۆسەردەمی شەڕی داعش و داگیرکردنی ئەوناوچەیە ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لەلایەن ئه‌و گروپه‌وه ئه‌نجامدراون.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، گۆڕە بەکۆمەڵەکە تەرمی (45) کەسی تێدا بووە و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.
PM:02:04:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت