ئەمڕۆ ڕێگەی رووڤیا-گۆپال ( هەولێر-دهۆک) دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/20 کاتژمێر 11:00 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ڕێگەی جووتسایدی رووڤیا- گۆپال بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕێگەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگەوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی نێوان هەولێر ودهۆک دەکات.
درێژی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە ( سێ هێلی هاتن و سێ هێڵی چوون ) لە گەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان ).
AM:09:20:20/10/2020
ئهم بابهته 2460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت