به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی خه‌ریك بوو 16 موشه‌كی ئه‌تۆمی بته‌قنه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌فسه‌رێكی هێزی ژێرده‌ریایی به‌ریتانیا ده‌ركه‌وت له‌كاتی سه‌ركردایه‌تیكردن بۆ داگرتنی چه‌ند موشكێك كه تایبه‌ت بون به سیستمی موشه‌كیی ئه‌تۆمی، سه‌رخۆش بوه و ئاگای له دنیا نه‌بوه.
رۆژنامه‌ی The Sun بڵاویكرده‌وه كه له‌كاتی له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتیی ژێرده‌ریایی فیجیلانت-ی به‌ریتانیا له بنكه‌ی كینگ به‌ی-ی ئه‌مریكا له ولایه‌تی جۆرجیا، ئه‌فسه‌ره به‌ریتانییه‌كه كه سه‌ركرده‌ی ژێر ده‌ریاییه‌كه بووه، مه‌ست بووه و له‌كاتی دابه‌زیندا مریشكێكی سورهوكراویشی پێ بووه.
كه‌شتییه‌كه موشه‌كی جۆری ترێدینت-ی هه‌ڵگرتبوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان سێ كڵاوه‌ی جه‌نگیی ئه‌تۆمیی پێوه بووه، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش به‌و حاڵه و به‌بێ گوێدانه هه‌ستیاریی ئه‌ركه‌كه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی خواردوه‌ته‌وه، ئاگای له دنیا نه‌بووه.
هاوڕێكانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌یانزانی كه ئه‌فسه‌ری به‌رپرس له دۆخێكی وادا نییه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌یه‌ی پێ بسپێردرێت به‌تایبه‌ت بۆ چه‌كی ئه‌تۆم، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی باڵایان ئاگادار كرده‌وه و ئه‌وانیش به فه‌رمانێك ئهفسهرهكهیان گه‌ڕانده‌وه بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كی و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرده‌وه.
PM:06:21:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت