به‌رپرسێكی وه‌زارتی به‌رگریی عیراق به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق رایگه‌یاند كه‌ راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دوای توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، سوپاسالاری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشیی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی كردوه‌ و رایگه‌یاند كه‌ فازل عه‌باس مه‌هدی، راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری دوای توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق تائێستا له‌ عیراق 426 هه‌زار و 634 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 360 هه‌زار و 477 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراقدا هاتوه‌ كه‌ 10 هه‌زار و 254 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PM:11:56:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت