حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی توێژێك له زیندانیانی سیاسی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئەو زیندانییە سیاسیانەی 10 ساڵی وەرگرتنی مینحەیان تەواوکردوە و هیچ موچەیەکی تری حکومییان نییە، پاش چاكسازیكردن و رێکخستنەوەی ناوه‌كانیان مینحه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه .
به‌ره‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندوە، پاش ئه‌وه‌ی لیسته‌كانیان به‌پێی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020ی پاكتاوی لیستی زیندانیانی سیاسی چاكسازییان تیادا ده‌كرێت، ئەو زیندانی و گیراوە سیاسیانەی، كه 10 ساڵی وه‌رگرتنی مینحه‌یان ته‌واوكردوه و هیچ موچه و مینحه‌یه‌كی تریان له حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه، حکومەت بڕیاریداوە، كه پێدانی مینحه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: "ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه زیندانیانی سیاسی بێبه‌ش نه‌بن له‌م مینحه‌یه و كاریگه‌ریی لەسه‌ر بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵه‌كانیان نه‌كات."
بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم باسی لەوەشکردووە، "ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن له‌پاش ده‌رچونی ئه‌م فه‌رمانه تایبه‌ت به‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی، كه هیچ مینحه‌یه‌كی تریان له خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا نییە."
رونیشیكردوته‌وه كه ئەو زیندانییه سیاسییانه‌شی مینحه و موچه‌ی تریان له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و 10 ساڵیشیان ته‌واوكردوه پاش پرۆسه‌ی چاكسازی، ئه‌وانیش له رێگای فۆرمێكی تایبه‌ته‌وه سه‌رپشكده‌كرێن، یه‌كێک له موچه‌كان هه‌ڵبژێرن بۆ وه‌رگرتن، به‌پێی یاسای ژماره 11ی ساڵی 2011ی زیندانیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
PM:11:22:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت