بەڤیدیۆ.. ئاڵای حەشدی شەعبی لە سەر چیای زاوا لە دهۆک سوتێندرا
وێستگە نیوز-
ئەمشەو یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم، وەک وەڵامدانەوەیەک لە بەرامبەر سوتاندنی ئاڵای ھەرێمی کوردستان، چەند گەنجێک ئاڵای حەشدی شەعبیان لە سەر چیای زاوا لە پارێزگای دھۆک سوتاند.
پەلەوان شێخ مەمی، یەکێک لەو گەنجانەی بەشدارییان لە سوتاندنی ئاڵای حەشدی شەعبی كرد، بە وێستگەنیوز-ی راگەیاند:" ئەمشەو ئاڵای حەشدی شەعبی لە سەر چیای زاوا لە پارێزگای دھۆک لەلایەن چەند گەنجێکەوە سوتێندرا".
وتیشی:" سوتاندنی ئاڵای حەشدی شەعبی وەک وەڵامدانەوەیەک بووە لە بەرامبەر سوتاندنی ئاڵای ھەرێمی کوردستان کەلە بەغدا ئەوانیش ئاڵای ئێمەیان سوتاندبوو".
ئاماژە بەوەشکرد:" سەرەتا دەمانویست پەیامێکی ئاشتیانە پیشان بدەین و ئاڵاکەیان بپێچین و بۆ حەشدی شەعبی بینێرین، بەڵام ئەو برادەرانە رێکنەکەوتن و ئاڵاكهیان سوتێندرا".
سەرلەبەیانیی دوێنی شەممە ١٧ی ترینی یەکەم بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەلایەن لایەنگیرانی حەشدی شەعبییەوە سوتێنرا، دواتر ئاڵای ھەرێمی کوردستانیش سوتێنرا و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا لە سەر ئاستی ھەرێم.
PM:10:54:18/10/2020
ئهم بابهته 4820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت