ته‌ندروستیی سلێمانی: ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن دۆخه‌كه وا بڕوات هه‌موو خێزانێك ئازاری كۆرۆنا ده‌چێژێت
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی هۆشداریی دا به هاوڵاتیانی شاره‌كه و داوای لێ‌كردن پابه‌ند بن به خۆپارێزی، وتیشی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بڕوات چه‌ند مانگی داهاتوو ئازار به‌خش ده‌بێت.
د.یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 10 هاوڵاتی له سلێمانی گیانیان له‌ده‌تداوه، ئه‌مه‌ش "به‌واتای 10 خێزان، 10بنەماڵە، 10گەرەک، ئازاری جەرگ بری کۆرۆنای چەشت، گەر بەم شێوەیە بروات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو، راست نابێ بڵێین هەموو گەرەکێ، هەموو بنەماڵەیەک ئازاری کۆرۆنای چەشت".
وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی ده‌ڵێت "ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبوون بە ڕێنماییەکان وەک پێویست نین، هیوادارم پێش ڕودانی کارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، کە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەک چۆن لە ڕابردوو کردمان."
PM:10:13:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت