له‌ماوه‌ی ئه‌مشه‌ودوا زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه به چه‌ند گوڕێكی جیاواز و له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رویاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا بڵاویكرده‌وه: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 08:23 به‌كاتی هه‌ولێر به‌مه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر وه به قولایی 9كم وه له دووری 26 كم له كه‌لار و 32كم له كفری ڕوویداوه.
كه‌شناسیی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوا به‌دوای بومه‌له‌رزه‌ی ئاماژه پێكراو 3 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه له هه‌مان شوێن به گوڕی 2.9 و 2.5 و 2.7 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر وه به قولایی 8 كم له كاته‌كانی 08:30 و 08:35 و 08:43 به كاتی هه‌ولێر روویانداوه.
له راگه‌یه‌ندراوی دوه‌میشدا ئاشكرایكردوه كه کاتژمێر 09:05 بە کاتی هەولێر بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر وە بە قولایی 8کم وە لە دوری 30کم لە کفری و 23 کم لە کەلار ڕوویداوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی ئەو بومه‌له‌رزانه نه‌كردوه.