نیو تۆن ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه بۆ گەورەکردنی سنگ و لەشی خانمان بەکاردێن
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی قەزای سەیدساق ئاشكرایكرد كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ستیان بەسەر زیاتر له نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچه حەب و 19 هەزار قوت‌و و لەزگەی و بەرواری ئامادەکراودا گرتوه كه ده‌ویستران له‌ناو بازاری سیدسادق دا بفرۆشرێن و ساغ بكرێنه‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیه‌تی قەزای سەیدساق و یاردیدەدرێتی یٔاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاو‌دا لەگەڵ 5 هەزار قوتوی بەتاڵ و 7 هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و 7 هەزار بەرواری ئامادەکراودا که له سنوری قه‌زای سیدسادق له لایه‌ن هاوڵاتیه‌که‌وه فڕێدرابوو.
راشگه‌یاندوه كه لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانیان لە ناو بازاڕ و پێشه‌نگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانه‌کانی فڕۆشتنی جوانکاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قووت‌و و پارچه حه‌پی تردا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
ئاشكراشیكردوه كه ئەم بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قه‌ڵه‌وکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به بێ چاودێری و ڕێنمانی پزیشکی پسپۆر به‌کارده‌هێنرێت.
قایمقامیه‌تی سه‌یدسادق راشیگه‌یاندوه كه ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەکی تەندروستی فەڕمی نییە و بەشێوەیەکی قاجاغ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاوڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی یٔەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاری دێنن.
PM:09:37:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت