داعش له په‌یامێكی نوێ‌دا هه‌ڕه‌شه له عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش نوێترین په‌یامی دوای شكسته‌كانی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه ئه‌و رێكخراوه هه‌ڕه‌شه له وڵاتێك بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه رێكخراوی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا داوای له لایه‌نگرانی كردوه هاوڵاتیانی بیانی له عه‌ره‌بستانی سعودی بكه‌نه ئامانج و گورزیش له ژێرخانی ئابوریی ئه‌و وڵاته بوه‌شێنن.
له تۆماره دهنگییهكهیدا، رێكخراوی داعش رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی پشتیوانیی له وڵاتانی كه‌نداو كردوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌بێت بكرێته ئامانج و گورزی لێ بوه‌شێندرێت.
له 15ی ئه‌یلولی 2020، هه‌ریه‌ك له ئیمارات به‌حره‌ین وه‌ك یه‌كه‌م دوو وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه و له كۆشكی سپی به ئاماده‌بونی دۆناڵد تره‌مپ رێككه‌وتنی ئاشتییان مۆر كرد.
جگه‌له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیمارات و به‌حره‌ین، تائێستا هه‌ریه‌ك له میسر له ساڵی 1979 و ئوردن له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردوه‌ته‌وه.
PM:08:25:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 9156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت