پۆمپیۆ: لێپێچینه‌وه له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه لێپێچینه‌وه له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه گه‌مارۆی كڕینی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران ده‌شكێنن و مامه‌ڵه‌ی چه‌كی له‌گه‌ڵدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆسه‌ر ئیسرائیل و وڵاته ئاشتیخوازه‌كان زیاتر ده‌كات.
هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ر وڵاتێكیش كرد كه به‌وێت گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ده‌ستبكاته‌وه به فرۆشتنی چه‌ك به تاران و رایگه‌یاند كه ئه‌و كاره ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسیی زیاتر و مملانێكان توندتر ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی كه هێشتا سزا و گه‌مارۆكانی تایبه‌ت به چه‌ك له‌سه‌ر ئێران ماون و كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌مریكاش لێپێچینه‌وه له هه‌ر وڵاتێك ده‌كات كه مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا بكات.
PM:07:51:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت