په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌وام ئاسایی ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند له‌بەر بەرژەوەندی گشتی و کەڵەکە نەبوونی ئیشوکارەکان ، دەوام ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌م، بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەکانی پەروەردە کۆبویەوە و تیایدا باس لەئیشوکاری پەروەردە کرا و بابەتی دوامی فەرمانگە قسەوباسی لەسەر کرا.
به‌پێی لاپه‌ڕه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا له فه‌یسبوك، دوای كۆبونه‌وه‌كه بڕیار دراوه کە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کەڵەکە نەبوونی ئیشوکارەکان و ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و مامۆستایان و خوێندکاران، دەوام ئاسایی بکرێتەوەو بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو دەوام لە سبەینێوە دەستپێبکاتەوە بە پابەندبوون بەڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزیی."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی دواكه‌وتن و لێبڕینی موچه‌وه، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن كراوه و له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین، خوێندكاران ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندن.
PM:07:40:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت