په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده ده‌كات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی عیراق پێی وایه كه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده ده‌كات.
ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری عیراق به سایتی مه‌علومه‌ی راگه‌یاندوه كه ترسی ئه‌وه‌هه‌یه هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال، رێكه‌وتنیش له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت.
وتیشی ئێستا هه‌رێم 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده ده‌كات و بۆ حكومه‌تی به‌غداش ناگه‌ڕێته‌وه و پابه‌ند نییه به رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكرد كه په‌رله‌مانی عیراق تێبینیی خۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنكه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر قه‌زای شنگال هه‌یه چونكه راوێژ به عه‌ره‌ب و ئێزدییه‌كان نه‌كراوه.
PM:07:00:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت