به‌رپرسێكی تاران داوا ده‌كات توشبوی كۆرۆنا له توشنه‌بوو جیابكرێته‌وه
وێستگە نيوزـ
ژماره‌ی رۆژانه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران به‌راورد به رۆژانی رابردوو كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك شاره‌وانیی تارانی پایته‌خت داوا ده‌كات قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تیی هاتوچۆ له‌و شاره رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستیی ئێران له ئاماری 24 كاتژمێری رابردودا ئاشكرایكرد كه له وڵاته‌كه‌یدا سێ هه‌زار و 890 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون.
به‌راورد به دوێنێ شه‌ممه كه ژماره‌كه چوار هه‌زار و 103 توشبوو بووه، ژماره‌ی توشبوان تا راده‌یه‌ك كه‌میكردوه.
هاوكات موحسن هاشمی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی تاران داوایكردوه پایته‌خت كه‌ره‌نتینه بكرێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوی تێدا رابگه‌یه‌ندرێت و توشبوان له هاوڵاتیانی توشنه‌بوو جیابكرێنه‌وه.
PM:06:39:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت