دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر شكا




وێستگه‌ نیوز- 

ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ دیناری‌ عێراقی‌ به‌رامبه‌ر دۆلار كاتییه‌، به‌ڵام دینار زیاتر به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی‌.

سه‌رچاوه‌ ئابورییه‌كانی‌ عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مرۆ نرخی‌ دینار به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ 125 دینار نزیكبۆته‌وه‌و تاوه‌كو ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ به‌ 124 دینارو 850 فرۆشراوه‌و ترس و نیگه‌رانیش به‌ بازاڕی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ وڵاتی‌ عێراقیش به‌ره‌و ناجێگیری‌ سیاسه‌تی‌ نه‌ختینه‌یی‌ و ناسه‌قامگیری‌ نرخ رۆشتووه‌.

ماوه‌ی‌ سێ‌ هه‌فته‌ زیاتره‌ نرخی‌ دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ناجێگیره‌و رۆژ به‌رۆژ دابه‌زیوه‌.

ئه‌مرۆ بانکی ناوەندیی عیراقی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، نرخی دینار بەرانبەر دۆلار نەگۆڕاوە و له‌ بانكه‌كه‌یان جێگیرە.  

بانکی ناوەندیی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند كه‌، نرخی دینار جێگیرە و سیاسەتە نەختینەکانی نەگۆڕاوە و زۆر روون و شەفافە.  

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی ئەوەندە چاکە کە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان ئەم قەیرانەی‌ ئێستا تێدەپەڕێنێت کە وڵاتی تێکەوتووە".  
 
بانکەکە هیوای خواستووە دەزگاکانی راگەیاندنی خۆیان بەدوور بگرن لە سەرچاوەی تایبەت و دەنگۆکان و تەنها پشت بە راگەیەنراو و لێدوانی فەرمی بانکەکە ببەستن.  

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 127 هەزار دیناری عیراقی. 

  


PM:04:27:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 28032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو