لەهەرێم 32 تووشبووی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لە 24 كاتژمێری رابردوودا 32 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و 797 تووشبووی نوێش تۆماركران.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٧٩٧ تووشبووی نوێ تۆماركران (٢٧٤ هەولێر، ١٩٥ سلێمانی، ٣١ گەرمیان، ٢٨٣ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە)، ٤٦٥ چاكبوونەوە (١٢٦ هەولێر، ٢٢ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان، ٢٦٠ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)، ٣٢ توشبووش مردوون (٨ هەولێر، ١١ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٩ دهۆك، ٣ ‌هەڵەبجە).

بەپێی ئامارەكە كۆی گشتی تووشبوان 61 هەزار و 703 تووشبوو، 37 هەزار و 584 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 161 تووشبووش مردوون.




PM:04:12:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت