مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لەسەر سكاڵای هونەرە جوانەكان دەستگیركرا

‌مەلا هەڵۆ

وێستگە نیوز-

مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، لەسەر سكاڵای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی و داواكاری گشتی دەستگیركراوە، بەڕێوەبەری پێشوی هونەرەجوانەكانیش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی  بۆ وێستگە نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ مەلا هەڵۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیركراوە ئەوەش بەهۆی سكاڵای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی كە بەداواكاری گشتی دراوە، داواكاری گشتیش داواكەی جوڵاندووە، بۆیە   ئەمڕۆ دادوەر بەپێی 433 لەیاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ناوزڕاندن بڕیاری  دەستگیركردنی بۆ دەركردووە.

ساڵی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكی هونەرمەند ماریا هەورامی، مەلا هەڵۆ رەخنەی توندی لێگرت ئەوەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر  مەلا هەڵۆ داوای لێبوردنی لێكرد. 




PM:04:01:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 17680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو