هه‌زاران كامێرای جاسوسی و ده‌نگهێنه‌ری چاودێری به‌قاچاخ دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه نیوز-
هه‌زاران كامێرای چاودێری و جاسوسی كه لكێنراون به قه‌ڵه‌م و چه‌رخ و قۆبچه‌و عه‌ینه‌ك و كاتژمێره‌وه، دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن چونكه له‌رێگه‌ی قاچا‌غه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، بیجگه له چه‌ند دوكاندارێك له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ریكلام بۆ ئه‌و جۆره كامێرایانه ده‌كه‌ن كه ده‌لكێنرێت به‌كه‌ره‌سته‌ی تره‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه‌نیوز، قه‌ڵه‌می كامێرا، چه‌رخی كامێرا، قۆبچه‌ی كامێرا ،شاحینەی كامێرا
عه‌ینه‌كی كامێرا - كاتژمێری سه‌رمێز كامێرا ، كاتژمێری ده‌ستی كامێرا ، ده‌نگهێنه‌ر و ڕیكۆردی ده‌نگ له‌هه‌رێمی كوردستان "ده‌ستاو ده‌ست" ده‌كات و ده‌فرۆشرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌وێستگه نیوزی ووت"ئێمه كۆنترۆڵی ئه‌و دوكانانه‌مان كردووه كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌فرۆشن به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاسایش به‌كه‌سی نافرۆشن، به‌ڵام ناتوانن به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئه‌و په‌یجانه بكه‌ن كه ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كه‌ن و به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه".
ئێستا چه‌ندین په‌یج له‌هه‌رێمی كوردستان ریكلام بۆ ئه‌و جۆره كامێرایانه ده‌كه‌ن و به‌شێوازی گه‌یاندن كه‌ره‌سته‌كان بۆ كریار ده‌گوازنه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی به‌شێك له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان كه وێستگه نیوز له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌ئاسانی و به‌و شێوه به‌ربڵاوه و كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نێته‌وه، چونكه ده‌كرێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربێت.
به‌شێك له‌توێژه‌ران پێیانوایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و كه‌ره‌ستانه قوربانی زۆری لێبكه‌وێته‌وه و دور نییه له دیارده‌ی وێنه‌گرتنی كاته هه‌ستیاره‌كان بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ردێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشتی كۆمه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات.
جگه له‌كامێرای چاودێری جۆرێك له‌ده‌نگ هێنه‌ر ریكلامی بۆ ده‌كرێت كه هاوڵاتیان بیكڕن كه ته‌نها له‌فیلمه‌كانی هۆلیود بینراوه‌و ده‌زگا جاسوسییه‌كان به‌كاری دێنن ئه‌م ئامێره بچووكه ( سیم‌كارت + میمۆری ) تێ ده‌كرێت وه ( شەحن ) دەکرێت .
تایمه‌ندمه‌ندییه‌كانی ئامێره ده‌نگ هێنه‌ره‌كه
• له شوێنێك داده‌نرێت كه بته‌وێ بزانیت چ باسه كه په‌یوه‌ندی به‌و ئامێره‌وه ده‌كه‌یت خۆی ئۆتۆماتیكی وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت ده‌یاته‌وه و گوێبیستی ده‌وروبه‌ری ئامێره‌كه ده‌بیت.
ئامێره‌كه بۆ ماوەی 7 كاتژمێری بەردەوام ڕیكۆردی دەنگ :: دەتوانی ئەم 7 كاتژمێرە بە هەفتەیەك زیاتر بەكاری بهێنی
• بە نامە ناردن داوای لێ دەكەی كە ڕیكۆردی دەنگ بكات بۆ نموونە ژمارە 111 دەنێری بۆ سیمكارتی ناو ئامێرەكە ، دواترهەر بەنامە ناردن ڕیكۆردەكە دەوەستێ.
• دەشتوانی بە شەحنەوە كاری پێ بكە كە 24 سەعات بەردەوام كاربكات ( بە شەحنەوە ئامێرەكە هیچ گڵوپی نیە تا ئاشكرابێ ) ئه‌مه‌نا قسه‌ی فرۆشیارانه كاتێك ریكلامی بۆ ده‌كه‌ن.
ئاوات محەمەد، چالاكوانی مەدەنی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، بەكارهێنانی ئەو جۆرە ئامێرانە جگە لەوەی هیچ تایبەتمەندییەك بۆ مرۆڤەكان ناهێڵێتەوە، كێشەی كۆمەڵایەتی گەورەش بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆ نموونە بەكارهێنانی بۆ هەندێك مەسەلەی تایبەتی دەستوەردان لەكاروباری تایبەتی كەسەكان، چونكە بەئاسانی دەتوانرێت لەڕێگەی عەینەكێكەوە وێنەی كەسێك بگیرێت كە لەدۆخێكی دیاریكراودا بێت، ئەمەش وای لێدەكات مرۆڤ ببێتە كائینێكی تۆقیو بەوەی نەتوانێت لە هیچ شوێنێكدا هیچ هەڵسوكەوتێك بكات، بەكورتی ئەو ئامێرانە دروستكردنی سیخوڕێكی نهێنییە بەسەر مرۆڤەكانەوە.
سەبارەت بەوەی چۆن رێگری لەبەكارهێنانی ئەو ئامێرانە بكرێت، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دەبێت پەرلەمانی كوردستان بیر لەوە بكاتەوە یاسایەك بۆ رێكخستن و تەنانەت بۆ قەدەغەكردنی ئەو جۆرە ئامێرانە و بەكارهێنانی دەربكات، ئەگینا ئەوانە كۆنتڕۆڵ ناكرێن، بەڵكو دەبێت سزایەك هەبێت بۆ ئەو كەسانەی بەكاری دەهێنن، چونكە لەهیچ شوێنێكی دنیاش ئەو ئامێرانە بەیاسایی بەكارناهێنرێن.
PM:03:08:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت