بەریتانیا ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی دەكات
وێستگە نیوز-
حكومەتی بەریتانیا بەفەرمی ئیدانەی سەر هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانی لەشاری بەغدا كرد.
حكومەتی بەریتانیا لەئەژمێری تویتەری عێراق پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی دوێنێی سەر نوسینگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەكات، ناونیشاندان بە جیاوازی سیاسی لە ڕێگای دیالۆگەوە نەك توندوتیژی ڕەگەزێكی بنەڕەتیی دێموكراسیی كارپێكەر، بەریتانیا پێشوازی لەو هەنگاوانە دەكات كە بۆ بەرپرسیاربوون لە بەرپرسیارێتی داندراون.
دوێنێ ژمارەیەك لەلایەنگرانی حەشدی شەعدی لەبەردەم لقی 5ی پارتی لەشاری بەغدا خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان سازكرد، دواتر خۆپیشاندانەكە گرژی لێكەوتەوە و بووە هۆی سوتانی بارەگای ئەو حیزبە و ئاڵای كوردستان ئەوەش كاردانەوەی گەورەی حیزب و لایەن و كەسایەتییە سیاسییەكانی كوردستان و عێراقی لێكەوتەوە.
PM:03:06:18/10/2020
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت