بڕیارێكی نوێ بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانە دەرچوو كە مووچەی دیكەیان نییە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت، مینحەی ئەو زیندانیە سیاسییانەی كە هیچ مووچەی تریان نییە بەردەوام دەبێت.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانیانی سیاسی ئەوانەی تەنها لە (مینحەی زیندانیانی سیاسی) سوودمەندن و هیچ مووچەی تریان نییە و بەهیچ شێوەیەكی دیكە سوودمەند نین لە داهات و گەنجینەی حكومەت مینحەكانیان بەردەوام دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی فەرمانی مەسرور بارزان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرجكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی دوای ماوەی 10 ساڵ ئەوانەی كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە بەردەوام دەبێت، بە مەرجێك دواتر لەلایەن وەزارەتی شەهیدانەوە بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە چوارچێوەی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠(یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ماف و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان- عێراق) پێداچوونەوە بە لیستی ناوەكان بكرێت و پشتڕاستی شایستەبوونیان بكرێتەوە و كەسانی ناشایستە دیاری بكرێن تاكو كاری پێویست ئەنجامبدرێت بە ئامانجی بەدیهێنان و پەیڕەوكردنی دادپەروەری.


PM:02:21:18/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت