هاتوچۆی ههولێر هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەگەرچی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی ژمارە کاتی 60 رۆژە، بەڵام لە رۆژی تۆمارکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاوە هەژماردەکرێت و بەوەش مەرج نییە هەموو دوو مانگێک بکاتە 60 رۆژ و یان زیاترە یان کەمتر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یهكهمی 2020، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: "سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی (ژمارەکاتی) 60 رۆژە و هەژمارکردنی ئەو ماوەیەش لە رۆژی تۆمارکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا حیساب دەکرێت".
دەشڵێت: "ئەمەش مانای ئەوەیە ماوەکە دوو مانگ نییە چونکە مەرج نییە هەموو دوو مانگێک بکاتە 60 رۆژ، بەڵکو لەوانەیە زیاتر یاخود کەمتر بێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەگەر بێت و شۆفێران لە وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە کاتییەکانیان دوابکەون، ئەوا سزای ماددی دەدرێن.
PM:01:57:18/10/2020
ئهم بابهته 8628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت