كۆمه‌ڵ و گۆڕان سێ پۆست له پارێزگای سلێمانی وه‌رده‌گرن
دیمەنێک لە شاری سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو پۆست و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پۆستێك له حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی وه‌رده‌گرن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و ده‌نگ له‌سه‌ر سێ پۆست بدات.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی خزمه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چه‌ند پۆستێك به‌تاڵن و ده‌بێت پڕ بكرێنه‌وه، له‌وانه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبانی سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هێشتا كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ نه‌هاتووه تا بزانن به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه چی ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پشكی گۆڕانن ئەوانیش د. موحسین ئەدیب، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە شوێنی بابەكر دڕەیی، عومەر جەلیل، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە لەشوێنی ئیبراهیم عەزیز، به‌وپێیه‌ی خانەنشین دەبێت.
هه‌رچی پۆستی سێیەمیشه بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانییە لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی لەشوێنی عومەر گوڵپی، كه ناوبراو بووه‌ته په‌رله‌مانتارو پۆسته‌كه‌ی چۆڵه.
PM:01:19:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت