روسیا داوای دەستبەجێ راگرتنی گرژییەکانی هەرێمی قەرەباخ دەکات
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی روسیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان (مۆسکۆ، 10-10-2020)
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەی راگرتنی گرژییەکان لەگەڵ هەردو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان بەردەوامی هەیە و مۆسکۆ داوای لە هەردولاکردوە پابەندی رێککەوتنەکەی مۆسکۆ بن بۆ راگرتنی گرژییەکان لە هەرێمی قەرەباخ.
میدیاکانی روسیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەردو وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان ئەنجامداوە و داوای لێکردون پابەندی رێککەوتنی راگەیاندنی ئاگربەست بن بەمەبەستی کاری مرۆیی کە رۆژی 10ـی ئەم مانگە لە مۆسکۆ لەسەری رێککەوتون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، مۆسکۆ بەپێویستی دەزانێت بەزوترین کات شەڕ رابگیرێت و گفتوگۆی بنیاتنەرانە بەنێوەندگیری گروپی مینسک و بەهاوکاری ئەوروپا دەستپێبکات.
دوێنێش وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و فڕەنسا رایانگەیاند، بەپێویستی دەزانن بەزوترین کات گرژییەکان لە هەرێمی قه‌ره‌باغ کۆتای‌یان پێبێت کە لەئێستادا روبەڕوبونەوەی سەربازی لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەناو هەرێمەکەدا بەردەوامی هەیە، داواش دەکەن سەرکردەکانی هەردو وڵات پابەندی بەڵێنەکانیان بن.
27ی مانگی رابردو، به‌هۆی ناكۆكی نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ كه ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمییه و له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردولادا رویدا‌و و تائێستاش گرژییه‌كان به‌رده‌وامن، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی هه‌ردولا كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.
PM:12:28:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت