هێمن ههورامی: به زوویی بابهتی پرساندن دهخهینه بهرنامهی كارهوه
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە پەرلەمانی کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەت وەڵامی پرساندنی 23 پەرلەمانتارەکەی داوەتەوە و بە زوویی دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: "بابەتی پرساندن بابەتێکی پەیڕەوییە و مافێکی پەرلەمانیە بەپێی مادەی 68 و 69".
راشیگەیاند: "بۆ جاری دووەم بابەتی پرساندن لەلایەن 23 ئەندامی پەرلەمانەوە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە و لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا دەخرێتە بەرنامەی کارەوە".
باسی لەوەشکرد: حکومەتی هەرێم لە رۆژی 11ی ئەم مانگەدا وەڵامی پرساندنەکەی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بۆ پەرلەمان ناردووەتەوە و لە نزیکترین دانیشتندا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
رۆژی 5ی ئەم مانگە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب وەزیری دارایی و تیمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمان میوانداری کران، بەڵام 23 پەرلەمانتاری کوردستان جەخت لە جارێکی تر پرساندنی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی دەکەنەوە.
AM:11:54:18/10/2020
ئهم بابهته 1860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت