مەزڵوم کۆبانی: سوتاندنی ئاڵا رەفتارێکی ناشارستانیە بۆ گوزارشت له ناكۆكیه سیاسییه‌كان
مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
وێستگەنیوز-
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەپێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا، ئازادكردنی خاك له‌ده‌ستی دیكتاتۆریه‌ت، تیرۆر و گەڕانەوەی سه‌قامگیری ئاشتی سەدان هەزار هاوڵاتی کورد شەهیدبوون، بۆیە سوتاندنی ئاڵا و بارەگاکان ره‌فتارێكی ناشارستانیه بۆ گوزارشت له ناكۆكیه سیاسییه‌كان.
مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، "سه‌دان هه‌زار كه‌س له ڕۆڵه‌كانی گه‌لەکەمان له هه‌رێمی كوردستان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان و ئازادكردنی خاك له له‌ده‌ستی دیكتاتۆریه‌ت، تیرۆر، سه‌قامگیری و هێنانەکایەی ئاشتی شه‌هیدبوون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "سوتاندنی ئاڵا و هێما و باره‌گاكان ره‌فتارێكی ناشارستانیه بۆ گوزارشت له ناكۆكیه سیاسییه‌كان، بۆیە پێویستە دەکات پیرۆزی و سونبوله‌كان بپارێزین و لێپرسینه‌وه‌ش له‌وانە بکرێت کە بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش دەکەن ئامانج".
دوێنێ 17ـی تشرینی یەکەم خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ناڕەزایی دەردەبڕن و بارەگاکەشیان سوتاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبو، حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری ئەنجامداوە.
لای خۆیەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەیان بەدوژمنكردنی براكانی بۆ ئامانجی سیاسی تێپەڕاندوە و ناگەڕێنەوە بۆ ململانێی مەزهەبی، جەختیش دەکاتەوە کە هێرشکردنەسەر بارەگای پارتی لە بەغدا رەفتارێکی رەتکراوەیەوە و " دەستدرێژیکاران سزادەدەین".
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكى له‌سه‌ر سوتاندنى باره‌گاى پارتى له به‌غدا بڵاوكرده‌وه و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، "هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاى حزبێك كه هێزێكى سه‌ره‌كیى ڕوخاندنى دكتاتۆرى بوه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژوی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشه‌یە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسییه و لەگەڵ بنەماکانی دەستور و دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤ، ناكۆكه."
AM:11:30:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت