بانکی ناوەندیی عیراق راگەیەنراوێکی لەبارەی گرانبوونی نرخی دۆلار بڵاوکردەوە
وێستگه نیوز ـ
بانکی ناوەندیی عیراقی راگهیهندراوێكی له بارهی بهرزبوونهوهی نرخی دۆلار بهرانبهر به دیناری عیراقی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، نرخی دینار بەرانبەر دۆلار نەگۆڕاوە و له بانكهكهیان جێگیرە.
بانکی ناوەندیی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رایگهیاند كه، نرخی دینار جێگیرە و سیاسەتە نەختینەکانی نەگۆڕاوە و زۆر روون و شەفافە.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، "یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی ئەوەندە چاکە کە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان ئەم قەیرانەی ئێستا تێدەپەڕێنێت کە وڵاتی تێکەوتووە".
بانکەکە هیوای خواستووە دەزگاکانی راگەیاندنی خۆیان بەدوور بگرن لە سەرچاوەی تایبەت و دەنگۆکان و تەنها پشت بە راگەیەنراو و لێدوانی فەرمی بانکەکە ببەستن.
ئەوە لەکاتێکدایە لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 127 هەزار دیناری عیراقی.
AM:09:58:18/10/2020
ئهم بابهته 7432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت