دوای 7 مانگ لە راگرتنی.. ئەنجامدانی نوێژ لەناو کەعبەدا دەستیپێکردەوە
ئەنجامدانی نوێژ لەناو کەعبەدا ئاساییکرایەوە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، دوای زیاتر لە 7 مانگ لە راگرتنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، ئەمڕۆ یەکشەممە و جارێکی ئەنجامدانی نوێژ لەناو کەعبەدا دەستیپێکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ یەکەمجار لە دوای 7 مانگ لە رێگەنەدان بە ئەنجامدانی نوێژ لەناو کەعبە لەشاری مەککەدا، وەک هەنگاوی دووەمی ئاساییکردنەوەی مەراسیمە ئاینییەکان بڕیاردراوە ئەنجامدانی نوێژ ئاسایی بکرێتەوە و 75%ـی مەراسیمی عەمرەش وەک ساڵانی رابردو دەستپێبکاتەوە.
کەعبە کەدەکەوێتە شاری مەککە لە وڵاتی سعودیە روگەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا و سەردانی دەکەن لە حەج و عەمرەدا، لە ھەمو شوێنێکی جیھانەوە موسڵمانان سەردانی دەکەن و بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕوی زەوی.
تائێستا لە سعودیە زیاتر لە 341 هەزار و 854 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین توشبوی تێدا تۆمارکراوە، بەوهۆکارەش ئەمساڵ مەراسیمە ئاینییەکانی تێدا ئەنجامنەدراوە و تەنها بەشێکی کەم لە هاوڵاتیانی سعودیە توانیویانە سەردانی شوێنە ئاینییەکان بکەن.
AM:09:49:18/10/2020
ئهم بابهته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت