پژاك دوای مانگێك شەهیدبوونی دوو گهریلای له مههاباد راگهیاند
فۆتۆ: هەنگاو
وێستگه نیوز ـ
دوای مانگێک لە بڵاوبوونەوەی بە ئامانج کرانی جێپێک لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانهوه لە ناوچەی مەهاباد، پژاک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و شەهیدبوونی دوو گهریلای راگەیاند.
له راگهیهندراوێكدا ئهنجومهنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، شەهیدبوونی دوو ئەندامی خۆی بە ناوەکانی هادی ئەمینی، خەڵکی بۆکان و سیروان مەحموودی، خەڵکی سنە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی خدر بایزیدی، لە بۆسەیەکی هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک مەهاباد پشتڕاست کردەوە.
لە راگەیندراوەکەی پژاکدا هاتووە کە یەکێک لە شەهیدەکان ناوی هادی ئەمینی، ئەندامی ئهنجومهنی پژاک بووە و رۆژی سێشەممە 15ی ئهیلولی 2020، کەتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانهوه.
سەرەڕای تێپەڕێنی یەک مانگ لەو رووداوە، سوپای پاسداران تا ئێستا تەرمی هیچ یەک لە کوژراوەکانی بەتایبەت خزر بایزیدی، رادەستی بنەماڵەکانیان نەکردووەتەوە.
AM:09:00:18/10/2020
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت