کەرکوک.. سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن چەکدارانی نەناسراو کوژران

‌تەرمی هەرسێ هاوڵاتییەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی کەرکوک

وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەسنوری ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکوک دەستدڕێژی گولـلەیان لە سێ هاوڵاتی کورد کردوە و لەئەنجامدا هەرسێ هاوڵاتییەکە کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز روداوەکە لە گوندی توڵکی سەر بە  ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکوک روویداوە و ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کەگومان دەکرێت چەکداری داعش بن دەستدڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردوە کە سێ هاوڵاتی کوردی تێدابووە و هەرسێ هاوڵاتییەکە کوژراون، دوو لە هاوڵاتییەکانیش بران.

تائێستا نازانرێت هۆکاری روداوەکە و کوژرانی ئەو هاوڵاتیانە چی بووە و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکیش سەرەڕای بەردەوامی لێکۆڵینەوەکانیان، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.

روداوەکانی کوشتنی هاوڵاتیان لەناوچە کێشەلەسەرەکان و بوونی گرفتی ئەمنی و ئاسایشی  هاوڵاتیان لەماوەی شەش مانگی رابردودا چەندیجارە لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکە دوبارە دەبێتەوە، شارەزایانی سەربازیش هۆکاری روداوەکان بۆ بونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێنەوە کە گروپە چەکدارییەکان ئەو بۆشایە ئەمنییە بۆ چالاکیەکانیان بەکاردەهێنن.


PM:11:48:17/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 5676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو