گەنجێک بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا

‌وێنەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لەدهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، گەنجێک لە گەرەکی دومیز سەر بە پارێزگای دھۆک بە کارەبا گیانی لە دەستدا.

دلوڤان رەمەزان، برای گەنجەکە بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" برام کوڤان رەمەزان زێباری، تەمەن ٢٣ ساڵ بوو و  دوکانێکی ھەیە لە گەرەکی دومیزی، ھەوڵیداوە بچێتە سەربانی دوکانەکە و سەحنەکەی چاک بکات".

وتیشی:" چەند رۆژێک بوو تەلێکی کارەبا لە نزیک دوکانەکەی لە کارکەوتبوو، دیارنیە ئەو کاتەی براکەم چووەتە سەر بانی دوکانەکەی چۆن دەستی گەیشتووەتە ئەو تەلە، راستەوخۆ فرێیداوەتە خوارەوە".

ئاماژەبەوەشکرد:" دوای رووداوەکە براکەم گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک، بەڵام دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ماوەنەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا".


PM:11:35:17/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو