وەزارەتی کارەبا: ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەکەین
سبەی یەکشەممە دوو کاتژمێر پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمدەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازی لە له كێڵگه‌كانی غازی كۆرمۆر وەک هەنگاوێکی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی زستان، سبەی یەکشەممە دوو کاتژمێر پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمدەکرێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵ لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە له‌كاتژمێر 8ی به‌یان تاوەکو 4ی ئێواره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، گۆڕانكاریی دو كاتژمێر له‌به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌با ده‌بێت و كه‌مده‌بێته‌وه، كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌باش به‌هۆی ئه‌و چاكسازیی و كاروباری چاككرنه‌وه‌یه كه كۆمپانیای دانه‌غاز له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر.
ئەوەش هاتوە، پرۆسەی چاکسازییەکە وه‌كو خۆئاماده‌كردنە بۆ وه‌رزی زستان، كه به‌هۆیه‌وه بڕی 800 مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م ده‌كات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با جەخت دەکاتەوە کە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی په‌ستانی غاز ته‌نها بۆ دو كاتژمێر كاره‌با كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با هه‌بێت، دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌كێڵگه‌كانی كۆرمۆر وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی تێمه‌كانی كۆنترۆڵ و وێستگه‌كانی كاره‌باوه كار بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات.
هـ.هـ
PM:10:22:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت