كۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بەڕووداوەكەی بەغدا: لایەنەكان رێگری لەپەرەسەندنی ئاژاوەگێڕی بكەن


وێستگە نیوز-

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق دژی هێرشكردن سەر بارەگاكان و سووتاندیانە و داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات رێگری لەپەرەسەندنی ئاژاوەگێڕی بكەن.

كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان هەڵكوتانە سەر یەكتری و ئاژاوەگێڕی سوتاندنی بارەگاكان بەهەموو جۆرەكانیەوە ڕەت دەكەنەوە و سوكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستانیش ئیدانەو شەرمەزار دەكەن و پێیانوایە ئەو ڕەفتارە نیشانەی نەبونی عەقڵیەتی پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە لەعێراقدا و گەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی شەڕو پێكدادانی تائفیی و مەزهەبی، ئاشكراشە ئایندەی نەتەوەیەكی گەورەی وەك میلەتی كورد كە دووەم پێكەهاتەی گەورەی گەلی عێراقە پەیوەست نییە بەلێدوانێكی هەڵەی تەنیا كەسێك.

كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت "داواكارین لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ڕێگری لەپەرەسەندنی ئاژاوەگێڕی ڕۆڵێكی بێلایەنانە ببینن بەهیچ جۆرێك ڕێگەنەدەن ئاگری فیتنەو دووبەرەكی جارێكی دیكە بڵاوبێتەوەو پێكەوەژیانی ئاشتیانەی گەلانی عێراق بسوتێنێ".

ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەشاری بەغدا لەبەردەم لقی 5ی پارتی خۆپیشاندانیان سازكرد، دواتر خۆپیشاندانەكە گرژی لێكەوتەوە و بووەهۆی سوتانی بارەگاكەی پارتی و سوتانی ئاڵای كوردستان.


PM:06:53:17/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو