پۆلیس تۆمەتبارێكی هێرشكردنە سەر دەرمانخانەكەی هەولێری دەستگیركرد
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكی هێرشكردنە سەر دەرمانخانەكەی شاری هەولێر دەستگیركراوە و لەهەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتباری دووەمن.
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر رایگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەك لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە دوو كەس ھەڵدەكوتنە سەر دەرمانخانەیەك لە شاری ھەولێر تیمێكی تۆكمەیان پێكھێنا لەپۆلیسی چەند بەشێك و كەمتر لە 24 كاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێكی سەرەكییان بەناوی (ف.ع.ق) دەستگیر كردووە و ھێزەكانیان سەرقاڵی دەستگیركردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ كراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ھەر لەساتی یەكەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە تا دەستگیر كردنیان پارێزگاری ھەولێر وەك بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێڵ بووە و بەدواداچوونی دەكرد.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە و كە ماوەكەی 1.38 خولەكە لەسەرەتادا دەردەكەوت كەسێك بەچەكی كڵاشینكۆف خۆی بەو دەرمانخانەیەدا دەكات و دوو كەسی دیكە دێنە دەرەوە، پاشان ئەو كەسە لەیەكێك لەپزیشكەكان دەدات، دواتر كەسێكی دیكەی مەدەنیش دێتە ژوورەوە و بەهەمانشێوە لە پزیشكەكان دەدات، دوایی بەشێك لەكەلوپەلی دەرمانخانەكە دەشێوێنن و دەڕۆن.
PM:05:10:17/10/2020
ئهم بابهته 4636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت