حكومەتی هەرێم: دەستدرێژی بۆ سەر سیمبوڵەكانی كوردستان جێی قبوڵ نییە
وێستگە نیوز-
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر سوتانی بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاڵای كوردستان لەشاری بەغدا رایدەگەیەنێت، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان سوتانی بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاڵای كوردستان لەشاری بەغدا شەرمەزار دەكات و رایگەیاندووە، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە.
حكومەتی هەرێم دەڵێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێكی دیكە لە هێرشی هەر گرووپێكی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، كە حكومەتی هەرێم بە مافی خۆی دەزانێت هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و رێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستكەوتەكانی و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بگرێتەبەر، داواش لە حكومەتی فیدراڵ دەكەن رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر و هێرشكاران بە سزای خۆیان بگەیەنن تا ئەم جۆرە كردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە.
PM:04:18:17/10/2020
ئهم بابهته 1964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت