بارزانی لەسەر سوتانی بارەگای پارتی پەیامێكی بڵاوكردەوە
وێستگە نیوز-
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت "هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێكی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، كە لە ئەنجامی ئەو كردەوە نایاساییەدا سووكایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئاڵای پارتی كردووە".
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی سوتانی بارەگای پارتەكەی لەشاری بەغدا و سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە رایگەیاندووە "هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێكی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، كە لە ئەنجامی ئەو كردەوە نایاساییەدا سووكایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئاڵای پارتی كردووە".
بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە "بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەكەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەك لە پێگەی كورد و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان كەم ناكەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواكەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەك دەردەخات".
مەسعود بارزانی روونیكردۆتەوە "ئەو چاوەڕوانییەمان لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە كە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان كاتدا جەختیش لەوە دەكەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووكایەتی بە بەهاكانی گەلی كوردستان بكەن، دواجار باجی ئەو كارەیان دەدەن".
PM:02:55:17/10/2020
ئهم بابهته 2508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت