دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی-ی سەربە پارێزگای دھۆک رایگه‌یاند: سبەینێ نەوتی ماڵان لە سنوری کانی ماسێ بەسەر زیاترله‌ هه‌زار و 600 خێزاندا دابەش دەکرێت.

سەربەست ئاکرەیی، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" سبەینێ نەوتی ماڵان لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ بەسەر ھەزار و 613 خێزاندا دابەش دەکرێت".

وتیشی:" ھەر خێزانێک 200 لتر نەوت وەردەگرێت، کانی ماسێ یەکەم ناوچەیە لە سنوری پارێزگای دھۆک كه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی تێدا ده‌ست پێده‌كات، چونکە ناوچەیەکی شاخاوی و بەفرینە".

بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماس ئەوەسی خستەڕوو: یه‌ك بەرمیل نەوتی سپی بە نرخی 40 هه‌زار دینار دەدرێت به‌ ھاوڵاتیان".


PM:01:57:17/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 10320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت