فایه‌ق شێخ عه‌لی: كورد و سوننه گه‌شه‌ده‌كه‌ن و شیعه‌ش زه‌لیل ده‌بێت
فایه‌ق شێخ عه‌لی
وێستگه نیوزـ
فایه‌ق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق كه له‌سه‌ر سكاڵای هادی عامری پارێزبه‌ندیی لێسه‌ندرایه‌وه، پێی وایه كه شیعه‌كانی عیراق به زمانی "سوتاندن" قسه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت كه به‌داخه‌وه شیعه دوور ده‌خرێنه‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق نوسیویه‌تی "هه‌ر كه بیروڕای جیاواز له‌گه‌ڵ شیعه‌كان دێته ئاراوه، ئیتر میلیشیاكانی شیعه به زمانی سوتاندن قسه ده‌كه‌ن"، ده‌شڵێت "له به‌رامبه‌ر هێرشی هه‌رزه‌كارانی ئه‌و میلیشیا شیعانه، كورد و سوننه‌ش زمانی دابه‌شبون و جیابونه‌وه‌یان گرتووه.
فایه‌ق شێخ عه‌لی هۆشداریی دا به شیعه‌كان و وتی"عیراق به‌ره‌و پارچه‌بون و لێكترازان ده‌ڕوات! كورد و سوننه ده‌گه‌شێنه‌وه و پێشده‌كه‌ون و شیعه‌ش زه‌لیل ده‌بێت و به‌داخه‌وه دوور ده‌خرێنه‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سوتێنرا، له میدیاكانی عیراقیش وێنه و ڤیدیۆی سوتاندنه‌كه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ئه‌و هێزه شیعه‌یه سه‌ره‌ڕای سوتاندنی بارگه‌كانی پارتی، ئاڵای كوردستانیشیان خسته ژێر پێیانه‌وه و دواتریش سوتاندیان.
لەسەر قسەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كه 14ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حوڕه له‌سه‌ر حەشدی شەعبی كرد و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ناوچه‌ی سه‌وز له حه‌شد پاك بكرێته‌وه، ناڕه‌زایی له‌ناو سه‌ركرده ولایه‌نگران و په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌و هێزه چه‌كداره دروستبوو، حه‌شدی شه‌عبی قسه‌كانی زێباریی به سوكایه‌تی بۆ ئه‌و پێكهاته چه‌كداره له‌قه‌ڵه‌م دابوو.
له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراقیشدا حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی دەکرد رایگه‌یاند كه رێگەنادەن بێڕێزی بە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمیی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ و هەرێمیش بکرێت، داواشی لە هۆشیار زێباری کرد کە داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکات.
PM:01:34:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت